جیهانی

ترەمپ سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


ترەمپ سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند
مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند ژمارەیەک سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاندووە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێکدا رایگەیاند "واژووی لەسەر ژمارەیەک سزای نوێ کردووە بۆسەر ئێران کە دواتر وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئاشکرای دەکات".

ترەمپ سەبارەت بە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە کە ئاسمانی ئێران کەوتە خوارێ وتی "گومانم لە کەوتنە خوارەوەی ئەو فڕۆکەیە هەیە".

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد "چاوەڕێێ ئەنجامی لێکٶڵینەوەکان دەکەین سەبارەت بە رووداوەکە".
Qaiwan
Qaiwan