کوردستانی

حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئامادەکاریی دەکات بۆ بەستنی کۆنگرە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئامادەکاریی دەکات بۆ بەستنی کۆنگرە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە لە ئەمساڵدا حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی حەوتەمی حزبەکەی ببەستێت.

بەختیار کەریم، وتەبێژی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە وەک لیژنەی ئامادەکاریی کۆنگرە سەرجەم رێککارە یاساییەکانمان تەواو کردووە و پڕۆژەمان هەموار کردووەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد ''لیژنەیەکمان دروستکردووە کە ماوەی سێ مانگە دەست بەکاربووە ئەوەی پەیوەستە بە ئامادەکارییەکانی کۆنگرە سەرجەمیان تەواو کراون".

سەبارەت بە دیاریکردنی کات و شوێنی بەستنی کۆنگرە بەختیار کەریم وتی "تاوەکو ئێستا کات و شوێنی بەستنی کۆنگرە دیاری نەکراوە، بەڵام بڕیارە ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات لە داهاتوودا و لەو کۆبوونەوەیەدا کات و شوێنی بەستنی کۆنگرە دیاری بکات". 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان