جیهانی
بەهۆی كۆرۆناوە زیاتر لە 450 ملیۆن منداڵ لە جیهان لە خوێندن بێبەش بوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەپێی راپۆرتێكی رێكخراوی یونسێف كە تایبەتە بە پەروەردەی منداڵ "بەهۆی كاریگەری كۆرۆناوە، نزیكەی یەك لەسەر سێی منداڵانی جیهان لە خوێندن بێبەشبوون كە دەكاتە 463 ملیۆن خوێندكار".
هەر بەپێی راپۆرتەكە "40 ملیۆن منداڵ كە زۆربەیان لە دەرەوەی شارەكانن، چانسی خوێندنیان بە تەواوی لەدەستداوە، بەڵام ئەو منداڵانەی كە دەتوانن دەستیان بە تەكنەلۆژیا بكات، بە جۆرێكیتر درێژە بە خوێندن دەدەن لە ماڵەوە".
ئەو رێكخراوە ئەوەشی خستووەتەڕوو " 67 ملیۆن منداڵ لە رۆژهەڵات و باشووری ئەفریقیا لە خوێندن بێبەشبوون، 54 ملیۆنیش لە ناوەڕاست و رۆژئاوای ئەفریقیا و 80 ملیۆنیش لە دەریای هێمن و رۆژهەڵاتی ئاسیا، 37 ملیۆن منداڵیش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیاو 147 ملیۆنیش لە باشوری ئاسیا و 25 ملیۆن منداڵیش لە ئەوروپای رۆژهەڵات و ئاسیای ناوەڕاست و 13 ملیۆنیش لە ئەمەریكای لاتین و ناوچەی دەریای كاریبی لە خوێندن بێبەشبوون".