کوردستانی

هێزە چەکدارەکانی ئێران دوو کۆڵبەریان کردە ئامانج

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێزە چەکدارەکانی ئێران دوو کۆڵبەریان کردە ئامانج
مەودا میدیا-

دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود و سەردەشت بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەن بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی دوێنێ هەینی 28ی ئابی 2020 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە بە هەنگاوی راگەیاندووە"لە ئاکامی دەستڕێژی هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێکی خەڵکی سەوڵاوا بە ناوی (نەریمان سوبحانی) برینداربووە".

لەلایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ شەممە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی سەردەشت تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێگی خەڵکی گوندی ”داوداوودی“ ئەو شارە بە ناوی "خدر" بریندار بووە، هەروەها لە ئێستادا ئەو دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەریی پزیشكی رەوانەی نەخۆشخانەکانی مەریوان و سەردەشت کراون.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە