کوردستانی
گەڕان بە شوێن تەرمی گەنجێکدا بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوێنێ هەینی لە قەزای کەلار گەنجێک لەکاتی مەلەکردندا لە رووباری سیرواندا خنکاوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەتوانراوە تەرمی ئەو گەنجە بدۆزرێتەوە و گەڕان بەشوێن تەرمەکەیدا بەردەوامە.
عەمید مفید عەلی شکور، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوێنێ هەینی لە قەزای کەلار گەنجێک لەکاتی مەلەکردندا لە رووباری سیرواندا خنکا".
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکرد "تاوەکو ئێستا نەتوانراوە تەرمی ئەو گەنجە بدۆزرێتەوە و تیمەکانمان بەردەوامن لە گەڕان بەدوای تەرمی ئەو گەنجەدا".
سەبارەت بە ناو و تەمەنی گەنجەکە عەمید مفید عەلی شکور وتی "ئەو گەنجە ناوی (رەوەند شێرزاد)ە و تەمەنی 24 ساڵە و دانیشتووی قەزای کەلارە".
س.س

بیروڕا