عیراقی

سەرۆکی فەرەنسا سەردانی عیراق دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی فەرەنسا سەردانی عیراق دەکات
مەودا میدیا-

بڕیارە رۆژی چوارشەممە ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا بە سەردانێکی فەرمی بگاتە عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبێتەوە تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگ و دۆخی ناوچەکە و پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات بکات.

بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەکان، بڕیارە رۆژی چوارشەممە 2ی ئەیلولی 2020  ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا بە سەردانێکی فەرمی بگاتە عیراق, لە سەردانەکەیدا بڕیارە لەگەڵ سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری عیراق کۆبێتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ بکەن.

جێگای ئاماژەیە، ئەمەش یەکەم سەردانی فەرمی  ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسایە بۆ عیراق، هەروەها تاوەکو ئێستا هیچ پلانێک نییە ماکرۆن لەو سەردانەیدا بێتە کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆبێتەوە، بەڵام بەپێی هەندێک زانیاری پێدەچێت بەرپرسانی هەرێم بچنە بەغدا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ماکرۆن.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال