راپۆرت
رێكکەوتنی نێوان حەماس و ئیسرائیل بەناوەندگیری قەتەر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- هێمن سەعید
ئێوارەی دوێنێ دووشەممە بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل رایانگەیاند بە ناوەندگیری قەتەر گەشتونەتە رێكەوتنێك بۆ كۆتایهێنان بەزیادكردنی گرژییەكانی نێوانیان و چەسپاندنی ئارامی لە ناوچەی كەرتی غەزە كە بزتنەوەی حەماس و ئیسرائیل باڵادەستن بەسەریدا.
ئەوەش لەكاتێكدایە، كە لە 6ی ئابی 2020 وە كەرتی غەززە رووبەڕووی ئاڵۆزی و نائارامییەكی زۆر بووەتەوە بەهۆی بەردەوامی بۆمبارانكردنی ئاسمانی و زەمینی لەلایەن ئیسرائیلەوە بە شێوەیەكی بەردەوام، لەبەرانبەردا چالاكانی فەلەستینی بەسەدان باڵۆن و فڕۆكەی هەڵگری مەوادی سوتەمەنی و تەقەمەنیان ئاراستەی خاكی ئیسرائیل دەكردەوە و چەكدارانی فەلەستینیش ساروخیان لە كەرتی غەزەوە دەنا بە باشووری دەوڵەتی ئیسرائیلەوە.
لەو بارەیەوە ئیسماعیل هەنیە، سەرۆكی بزوتنەوەی حەماس وتی "گەشتوینەتە لێكتێگەیشتن لەگەڵ ئیسرائیل بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان و وەستاندنی دوژمانەیەتی جولەكە لەسەر گەلەكەمان"، هەروەها وتیشی "ئەو درووستبوونی ئەو لێكتێگەیشتنە لەئەنجامی چەند گەڕێكی گفتوگۆ و پەیوەندیمان بووە لەگەڵ لایەنی ئیسرائیلی كە كۆتا گەڕیان بەناوەندگیری محەمەد ئەلعەمادی، باڵوێزی قەتەر بوو".
لەبەرانبەردا، ئیسرائیل لەسەر زاری وتەبێژی (یەكێتی رێكخستنی كارەكانی حكومەتی ئیسرائیلی لە ناوچەكە) رایگەیاند "وڵاتەكەی گەشتونەتە رێكەوتنێك لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس"، هەروەها وتی "لەئەنجامی بەردەوامی هەوڵەكان گەشتینە رێكەوتنێك لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخی ناوچەكە لەرێگەی گەڕانەوەی سیاسەتی مەدەنی بەئاراستەی كەرتی غەزە بەمەرجی پاراستن و بەردەوامی ئارامی ئاسایش و دوبارە چالاككردنەوەی دەروازەی كیریم شالۆم بەشێوەی پێشوو بۆ راپەڕاندنی كارەكانی"، باسی لەوەشکرد "بڕیاردراوە بەدووری 15 میل بۆ قوڵای دەریا راوە ماسی بكرێت".
هەر لەهەفتەی یەكەمی سەرەتای درووستبوونی گرژی و ئاڵۆزیەكاندا پێش دەسپێكردنی كونسوڵی قەتەر بە ناوەندگیری نێوانیان، وەفدێكی میسری كەوتە ناوەندگیری لەنێوان فەلەستینیەكان و ئیسرائیلییەكان، بەڵام نەیتوانی بارودۆخەكە هێور بكاتەوە.
لای خۆیەوە بزوتنەوەی حەماس لە راگەیەندراوێكدا سوپاسی قەتەری كرد بۆ راگەیاندنی چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری و هاوكاری بۆ كەرتی غەزە كە بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی بزوتنەوەی حەماس دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و گەڕانەوەی بارودۆخی ناوچەكە بۆ پێش بەرزبوونەوەی گرژیەكانی نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل.
محەمەد ئەلعەمادی، كونسوڵی قەتەر رایگەیاند "هەردوولا رێككەوتوون لەسەر هێوركردنەوە و گەڕانەوەی كاروبارەكان بۆ پێش بەرزبوونەوەی گرژی و ئاڵۆزییەكان لەگەڵ جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەك كە خزمەت بە دانیشتوانی كەرتی غەزە دەكات و دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی شوێنەواری گەرمارۆكە كە ئیسرائیل ماوەی 14 ساڵە خستویەتیە سەر كەرتی غەزە".
پێش نزیكەی 3 هەفتە، ئیسرائیل زنجیزە سزایەكی سەپاند بەسەر كەرتی غەززەدا وەك هاوردەكردنی سوتەمەنی و مەواد و خۆراك، تەنانەت بڕینی كارەبای سەرەكی كەرتی غەززە و داخستنی دەریا لەبەردەم راوكەرە فەلەستینیەكان.
بەرپرسێكی كەرتی غەزە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە "لێكتێگەیشتن لەگەڵ داگیركەر بە رەزامەندی تەواوی گرووپەكانی بەرگری بووە، رێنماییان پێدراوە بە وەستانی تەقاندنی باڵۆنە ئاگراویی و تەقەمەنییەكان لەبەرانبەر وەستانی دوژمنایەتی داگیركەر".
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشكردووە "هاوردەكردنی سوتەمەنی لەرێگەی دەروازەی كەرەم ئەبوسالم(كیریم شالۆن) لەبەیانی رۆژی سێشەممەوە دەستپێدەكات و وێستگەی كارەباكە دەستدەكاتەوە بەكاركردن"، هەروەها وتوشیەتی "رێكەوتنەكە رێگەدەدات بە چونەژوورەوەی پێداویستی پزیشكی بۆ بەرگریكردن لە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە كەرتی غەززە".
ماوەی هەفتەیەكە دەسەڵاتی حەماس، قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاندووە، بەهۆی كاریگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، بەهۆی بڵاوبونەوەی ئەو ڤایرۆسەوە لە ئێستادا كەرتی غەززە رووبەڕووی قەیرانێكی مرۆیی بووەتەوە كە توانای پزیشكی پێویستی نییە بۆ چارەسەركردنی بەركەوتووان و رێگریكردن لە بڵاوبووەنەوەی ڤایرۆسەكە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی لە كەرتی غەززە رایگەیاند "پێویستمان بە بەشێكی زۆر لە پێداویستی پزیشكی و ئامێری پزیشكی بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا هەیە"، بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی رێژەی بەركەوتوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەكەرتی غەزە 356 حاڵەتی تووش بوون و 4 حاڵەتی مردنیشیان تۆمار كردووە، لەكاتێكدا لە كەرتی رۆژئاوا 21455 حاڵەتی تووشبوون و 144 خاڵەتی مردن تۆمار كراوە.
س.س