جیهانی

له‌سه‌ر دۆسیه‌ی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ ئێران ده‌ڵێت: ئه‌مریكا جه‌نگی ده‌روونیمان له‌گه‌ڵ ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌سه‌ر دۆسیه‌ی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ ئێران ده‌ڵێت: ئه‌مریكا جه‌نگی ده‌روونیمان له‌گه‌ڵ ده‌كات
مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژی حكومه‌تی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت وڵاته‌كه‌ی ده‌ستی له‌ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌دا نیه‌ و ئه‌مریكا جه‌نگی ده‌روونی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات، باس له‌وه‌ ده‌كات وڵاته‌كه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ ده‌كات.

عه‌لی ره‌بیعی، وته‌بێژی حكومه‌تی ئێران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند" پڕوپاگه‌نده‌كانی ئه‌مریكا دژی ئێران دوورن له‌ راستییه‌وه‌ له‌ باره‌ی خستنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ و ئه‌مریكا جه‌نگی ده‌روونی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات".

وته‌بێژی حكومه‌تی ئێران ئه‌وه‌ی خسته‌ روو" رێكخراوی ئاسمانی و فڕۆكه‌وانی ئێران لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێناوه‌ بۆ هۆكاری كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی نوێنه‌ری ئۆكرانیا و كۆمپانیای بۆینگ و فه‌ره‌نسا بانگهێشتی ئه‌و لیژنه‌یه‌ كراون، هاوكات ئه‌و وڵاتانه‌شی كه‌ هاوڵاتیانیان له‌و رووداوه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ بانگهێشت ده‌كرێن بۆ ئاگاداربوون له‌ ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌كان".

بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت موشه‌كێكی ئێران به‌ر فڕۆكه‌ی جۆری بۆینگ 737 ی ئۆكرانی كه‌وتووه‌، گومانه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی تری رۆژئاوای زیاتر كردووه‌ به‌وه‌ی ئێران فڕۆكه‌كه‌ی خستبێته‌ خواره‌وه‌، ئێرانیش ره‌تیده‌كاته‌وه‌ و هۆكاری كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ به‌ ته‌كنیكی ناوده‌بات.
Qaiwan
Qaiwan