جیهانی

ئه‌مریكا سزای نوێی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مریكا سزای نوێی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاند
مه‌ودا میدیا-

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت وڵاته‌كه‌ی سزای 8 به‌رپرسی تری ئێرانی ده‌دات ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات ئه‌مریكا رێگا نادات ئێران ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.

مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ستیڤن منوچن، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند" سزای نوێمان سه‌پاندووه‌ به‌سه‌ر 8 به‌رپرسی ئێرانیدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوكاری تیرۆر بوون له‌ عیراق و سوریا و تێوه‌ گلاون له‌و هێرشه‌ی رۆژی 8ی ئه‌م مانگه‌ كرایه‌ سه‌ر بنكه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ناو خاكی عیراق".

وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاش وتی" سزا نوێیه‌كانی ئه‌مریكا 17 كارگه‌ی گه‌وره‌ی پۆڵا و ئاسن ده‌گرێته‌وه‌، به‌مه‌ش ڕێگه‌ ده‌گرین له‌ ناردنی ملیاران دۆلار بۆ ئێران".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان