جیهانی

بەدەستدرێژیی سێكس تۆمەتباركرا.. هاوڵاتییەكی ئەمەریكی دوای 44 ساڵ زیندانیكردن ئازادكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەدەستدرێژیی سێكس تۆمەتباركرا.. هاوڵاتییەكی ئەمەریكی دوای 44 ساڵ زیندانیكردن ئازادكرا
مەودا میدیا-

رۆنی لۆنگ، هاوڵاتییەكی ئەمەریكی بە بنەچە ئەفریقییە و دوای 44 ساڵ زیندانیكردن كە تۆمەتباركرابوو بە دەستدرێژیی سێكسی بۆ سەر ژنێكی سپی پێست بەبێ بوونی بەڵگەی تەواوەتی، دادگا بڕیاری ئازادكردنی بۆ دەركرد.

رۆژنامەی لۆبوانی فەرەنسی لە راپۆرتێكیدا ئەوەی خستووەتەڕوو "پاش تێپەڕبوونی 44 ساڵ بەسەر زیندانیكردنیدا" قورسە هەستی خۆی بشارێتەوە كاتێك لە زیندان ئازاد دەكرێت لە زیندانی نیو لەندەن لە ویلایەتی كارۆلینی باكوور و دەڵێت "نابێت هەرگیز بێ هیوا بین".
رۆنی لۆنگ "تەمەن 64 ساڵ" ئازادبوو دوای ئەوەی 44 ساڵی لە زینداندا بردەسەر، هەروەها سزاكەیشی بریتی بوو لە 80 ساڵ زیندانیكردن.

رۆنی لۆنگ

"دەستدرێژیی سێكسی بۆ سەر ژنێكی سپی پێست"
لە ساڵی 1976 رۆنی لۆنگ تۆمەتباركرا بە دەستدرێژیی سێكسی بۆ سەر ژنێكی سپیی پێست لە شاری كۆنكۆرد لە ویلایەتی كارۆلینای باكوور، لەوكاتەدا دەستەی سۆینددانی ویلایەتەكە هەموویان لە دادوەرانی سپی پێست پێكهاتبوون، هەروەها هیچ بەڵگەیەكی مادی نەبوو لەسەر رووداوەكە، بەپێی راپۆرتی بڵاوكراوەی رۆژنامە فەرەنسییەكە.

بەپێی رۆژنامەكە لەوكاتەوە لۆنگ بەبێ وەستان هەوڵی دەدا كە بیسەلمێنێ‌ بێتاوانە و كارێكی لەو شێوەی نەكردووە، بە هاوكاریی گروپێك لە پارێزەری خۆبەخش كەوا كاریان بۆ ئاشكراكردنی "خراپ جێبەجێكردنی دادپەروەری" دەكرد لەو سزایەی بەسەر لۆنگدا سەپێندراوە.

ساڵی 2005 گروپە پارێزەرە خۆبەخشەكە بەڵگەیەكی بەهێزیان دۆزییەوە كە دەبووە هۆی بێتاوان دەرچوونی لۆنگ كە بریتی بوو لە دۆزینەوەی چەند پەڵەیەك لە ئاوی چووك و شوێن پەنجە لە شوێنی رووداوەكە كە لەگەڵ ئاوی چوك و شوێن پەنجەی لۆنگدا جیاواز بوو، بەڵام دەسەڵاتی دادوەریی لەوكاتەدا رەتیكردەوە پشت بەو بەڵگانە ببەستێ‌ بەپێی رۆژنامەی "سی ئێن ئێن"ی ئەمەریكی.

ئازادبوونی رۆنی لۆنگ

رێگایەكی درێژ
رۆژنامەكە لە زاری دادوەر ستیفانی تراكر بڵاویكردووەتەوە "هەندێك بەڵگە دوای دادگاییكردنە دەریدەخەن كە پشتنەبەستنی پۆلیس و دادگا بە بەڵگەكانی لۆنك ئەنقەست بووە".

هەروەها "سێ ئێن ئێن" ئەوەی نووسیوە كە لۆنگ سەرەڕای ئازادكردنی، كەچی هێشتا بەتەواوەتی بەبێ تاوان ناژمێردرێت، چاوەڕی ئەوە دەكرێت دادگا لە دانیشتنێكی مێژووییدا ئەو كارە بكات.

ئازادكردنی لۆنگ هاوكاتیش بوو لەگەڵ بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەكانی دژی رەگەزپەرستی كەوا زۆر شاری ئەمەریكای گرتەوە، بەپێی راپۆرتی رۆژنامە فەرەنسییەكە ئەو خۆپیشاندانە رۆڵی لە ئازادكردنی رۆنی لۆنگدا هەبووە.

رۆنی لۆنگ ئەوەشی بە رۆنامەنووسان وتووە "رێگایەكی درێژ بوو، بەڵام كۆتاییهات، ئێستا ئیتر كۆتاییهات".

لەلایەكی دیكەوە ئاشڵی "خێزانی رۆنی لۆنگ" هەڵمەتێكی بۆ كۆكردنەوەی پارە دەستپێكرد بۆ چارەسەركردنی ئەو نەخۆشییانەی بەهۆی لە زیندانبوونی لۆنگ بۆ ماوەی 44 ساڵ تووشی بوو و لەماوەی 2 رۆژیشدا 14 هەزار دۆلاری كۆكردەوە.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان