جیهانی
یەكێتی ئەوروپا: لەچەند رۆژی داهاتوودا بڕیار لەبارەی سزادانی توركیاوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
پەرلەمانتارێكی یەكێتی ئەوروپا رایدەگەیەنێت لەچەند رۆژی داهاتوودا یەكێتی ئەوروپا تاوتوێی سزادانی توركیا دەكات لەبەرانبەر ئەو كردارانەی ئەو وڵاتە لە دەریای ناوەڕاست ئەنجامیاندەدات.
كۆستاس مافرێدس، ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا، بەسكای نیوزی وتووە"پەرلەمانی ئەوروپا داوایكردووە سزا بەسەر توركیادا بسەپێندرێت بەهۆی چالاكییەكانی لە دەریای سپی ناوەڕاست، ئاماژەی بەوەشكردووە ئەگەر نەگەنە رێككەوتنێك بۆ بڕیاردان دژی توركیا یەكێتییەكە زیانی بەردەكەوێت".
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی ئەوروپا دەشڵێت"پەرلەمانی ئەوروپا لە چەند رۆژی داهاتوودا چاو بەو رووداوانەدا دەخشێنێتەوە كە لە ناوچەكە روویداوە بە ئامانجی ئەوەی بگاتە بڕیارێكی یەكگرتوو لەبارەی دەستدرێژییەكانی توركیا لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست".
كۆستاس مافرێدس، ئاماژەی بەوەشداوە"بەرای من ئەو بڕیارە دەبێت سەركۆنەی سەرجەم چالاكییەكانی توركیا بكات لە دەریای ناوەڕاست، داواش دەكەم لانیكەم یەكێتی ئەوروپا سزای ئابووری بەسەر توركیادا بسەپێنێت".