جیهانی

ئێران داوای قەرەبوو لە ئیسرائیل دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئێران داوای قەرەبوو لە ئیسرائیل دەكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

راپۆرتێكی هەواڵیی ئاژانسێكی ئێرانی پەردەی لەسەر داوای ئێران بۆ ئیسرائیل بەمەبەستی قەرەبووكردنەوەی خستەڕوو، كە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پاشایەتی، گوایە ئەو كات بەنهێنی هێڵی بۆری نەوتی ئێران بۆ ئیسرائیل راكێشراوە بەڵام بەهۆی رووخانی دەسەڵاتی شای ئێرانەوە تائێستا بەشێك لەپارەی ئەو نەوتە لای ئیسرائیلە.

ئاژانسی "ئیلنا" ی ئێرانی بڵاویكردووەتەوە، كە لەسەردەمی دەسەڵاتی شا محەمەد رەزا پەهلەوی (1941-1979) دەسەڵاتدارانی ئێران گرێبەستێكیان بۆ فرۆشتنی نەوت بە ئیسرائیل واژۆ كردووە تا هێڵی بۆری نەوت بەشێوەی نهێنی بچێتە ئیسرائیل و پاشانیش بفرۆشرێت بە وڵاتانی ئەوروپا.

بەپێی راپۆرتی ئەو ئاژانسە، ئەو هێڵی نەوتە بۆ ئیسرائیل، ئیسرائیل نەوتەكەی كڕیوەتەوەو لەوێشەوە ناردوویەتیە وڵاتانی ئەوروپا، بەڵام دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ساڵی 1979 و پچڕانی پەیوەندیەكانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، تاران داوای قەرەبووی ئەو نەوتەی لە تەلئەبیب كردووە.

راپۆرتی ئەو ئاژانسە ئێرانییە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەوكاتەی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران بەرپا بووە زیاتر لە 800 هەزار تۆن نەوتی ئێران لە بەندەرەكانی ئیسرائیل بووە و ئەو وڵاتە فرۆشتوویەتی بە وڵاتانی ئەوروپا، لە ساڵی 2015 ش دادگایەكی سویسری ئیسرائیلی پابەند كردووە بە پێدانی زیاتر لە ملیارێك و 100 ملیۆن دۆلار بە ئێران، بەڵام تائێستا ئیسرائیل وەڵامێكی روونی ئێرانی نەداوەتەوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب