جیهانی
بەهۆی پیسبوونی ژینگەوە لە جیهان، لە 10 كەس نۆیان هەوای پیس هەڵدەمژن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ئەمڕۆ یەكەم كۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەپێناو پاكڕاگرتنی هەوا بە ناونیشانی (رۆژی هەوای پاك لەپێناو ئاسمانی شیندا)، لەپاریس رێكدەخرێت، پیسبوونی ژینگە وایكرد نەتەوە یەكگرتووەكان بیر لە رۆژێك بۆ پاراستنی ئاسمانی شین و هەوای پاك دیاری بكات.
نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری دەدات، كە داهاتوویەكی باشتر پێویستی بە پابەندوونی هەموو وڵاتانی جیهانە، چونكە ئێستا لە جیهاندا لە 10 كەس نۆ كەسیان هەوای پیس هەڵدەمژن.
ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند"لەپێناو بەدەستهێنانی ئامانجەكانی كۆنفرانسی پاریس دا، وەك چۆن زانست پێمان دەڵێت پێویستە تاوەكو ساڵی 2030، پیسبوونی جیهان تا نیوە كەمبكەینەوە".
وتیشی "پێویستە هەموو جیهان كار بۆ كەمكردنەوەی كاربۆن بكات، ئەمە ئەستەم نییە، من داوا لە هەموو وڵاتانی جیهان دەكەم، بەتایبەت وڵاتانی جی 20، هەموویان تا ساڵی 2050 واز لە كاربۆن بهێنن".
گۆتێرێز پێیوایە "تاوەكو هەوا بەمشێوەیە پیس بێت ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڤایرۆسەكانی دیكەش خێراتر بڵاودەبنەوە".
ترس لە پیسبوونی هەوا و ژینگە بەگشتی وایكرد، لە هەفتەی رابردوودا لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا چالاكوانانی ژینگە خۆپیشاندان و گردبوونەوە بكەن. دروشمەكانیشیان ئەوە بوو كە رازی نابن پرۆژە گەورەكان ببنە مایەی پیسكردنی زیاتری زەوی و كەشوهەوا.
زانایانی بواری ژینگە رایدەگەیەنن، پیسبوونی هەوا هۆكارێكی سەرەكییە بۆ نەخۆشییەكانی دڵ، جەڵتە، شێرپەنجەی سییەكان و چەندین نەخۆشی دیكە، هەروەها ساڵانە هۆكاری مردنی پێشوەختەی نزیكەی حەوت ملیۆن كەسە جیهاندا.