جیهانی

سه‌رۆككۆماری ئێران په‌یوه‌ندی كرد به‌ سه‌رۆكی ئۆكرانیا و سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌رۆككۆماری ئێران په‌یوه‌ندی كرد به‌ سه‌رۆكی ئۆكرانیا و سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا
مه‌ودا میدیا-

له‌ دوو په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی جیادا حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆككۆماری ئێران په‌یوه‌ندی كرد به‌ هه‌ریه‌ك له‌ جه‌ستن ترۆدۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا و ڤلادیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی خستنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه‌.

سه‌رۆكی ئۆكرانیا داوای كرد لێپرسینه‌وه‌ له‌وانه‌ بكرێت و سزا بدرێن كه‌مته‌رخه‌م بوون له‌ رووداوی خستنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌دا و قه‌ره‌بووی قوربانییه‌كانیش بكرێته‌وه‌.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا رۆحانی به‌ڵێنیدا لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌و رووداوه‌ بكه‌ن و ئاماده‌یی تارانی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌ چۆنیه‌تی ورده‌كاری خستنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی ئۆكرانیا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان