عیراقی
پارێزگاری كەركوك گەشتی لێ قەدەغەكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
دەستەی دەستپاكیی عیراق ئاشكرایكرد "لەسەر دۆسیەی خوێندنگا ئامادەكراوەكان، گەشتكردن لە راكان سەعید جبوری پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك و بەڕێوبەری بینای خوێندگاكانی كەركوك قەدەغەكراوە، هەروەها فەرمانی دەستگیركردن بۆ 23 فەرمانبەریش دەرچووە".
بەشی لێكۆڵینەوەكان لەدەستەی دەستپاكیی عیراق، لەبارەی وردەكاریی دۆسیەكەوە ئاشكرایكردووە " دادگای لێكۆڵینەوە لە كێشەكانی نەزاهە لە كەركوك فەرمانی بۆ پارێزگاری كەركوك و بەڕێوەبەری بینای خوێندنگاكانی پارێزگاكە دەركردووە، بەپێی بڕگەكانی مادەی 340 لە یاسای سزادانی عیراقی، بەهۆی بەفیڕۆدانی پارەی گشتی لە پرۆژەی دروستكردنی خوێندنگا بە بەهای 57 ملیار و 894 ملیۆن دینار، كە پارێزگاری پێشووش تێوەی گلاوە".
دەستەی دەستپاكی ئەوەشی خستووەتەڕوو "دادگا بڕیاری دەستگیركردن و قەدەغەكردنی گەشتكردنی بۆ 23 كارمەندی پارێزگاكە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەش دەركردووە ، لەنێویشیاندا بەڕێوەبەری گشتی پێشووی پەروەردە لەسەر هەمان كەیس".
دەستەی دەستپاكیی كۆتایی مانگی رابردوو جێبەجێكردنی پرۆسەی دروستكردنی 25 خوێندنگای لە شارەكە راگەیاندبوو، لە كاتێكدا كۆمپانیای جێبەجێكار هەستابوو بە دەستكاریكردنی دیزاینی پرۆژەكە، بەجۆرێك ژمارەی خوێندنگاكانی لە 25وە كەمكردبوویەوە بۆ 18 خوێندنگا و دیزاین و پانتایی پرۆژەكەشی گۆڕیبوو، بەپێچەوانەی مەرجەكانی گرێبەستەكان و بەبێ بەدەستهێنانی رەزامەندی وەزارەتی پلاندانان".
س.ج