تەندروستی
بۆ ژیانیكی تەندروست رۆژانە ئەم کارانە ئەنجام بدە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
هەندێک جار بیر لەوە دەکەینەوە کە چۆن وا بکەین کە زیاتر و بە تەندروستییەکی باشەوە بژین بۆ ئەمەش چەند خوویەکی ئاسان هەیە کە ئێمە دەتوانین رۆژانە ئەنجامیان بدەین، ئەوانیش:
-زیاتر خواردنی گوێز،کە وادەکات زیاتر و جوانتر بیر بکەینەوە و تەمەنێکی درێژیشمان هەبێت.
-وەرزشکردن پێویستە ئێمە هەموومان بیکەینە خوویەکی گرنگ لە ژیانمان بۆ ئەوەی بە تەندروستییەکی باشەوە بمێنینەوە لە ژیان.
-دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان،کە هەمیشە پزیشکەکان ئامۆژگاریمان دەکەن کە دووربکەوینەوە لە جگەرەکێشان.
-یۆگا،یەکێکە لە وەرزشە تایبەتەکان کە بۆ دوورکەوتنەوە لە دڵەراوکێ ئەنجامدەدرێت.
-خواردنی سەوزەو میوە کە رۆڵێکی گرنگی لە تەندروستیمان هەیە.
س.س
س.س