عیراقی
یەكێتی داوایەك لە سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
لەسەر تاوانی كوشتنی خێزانێكی كورد لەشاری بەغدا بەدڕندانەترین شێوە، فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوەو ئیدانەی ئەو تاوانەی كرد.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە " داوا لە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران مستەفا كازمی دەكەین پەلەبكەن لە ئاشكراكردنی بكەران و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە و رادەستكردنیان بەیاسا و دادگاییكردنیان بە مەبەستی وەرگرتنی سزای یاسایی خۆیان وە بەهیچ جۆرێك كەمتەرخەم نەبن و بەوپەڕی لێپرسراوێتییەوە تاوانباران بگەیەننە سزای شیاوی خۆیان".
دەقی بەیاننامەكە

ئەو كارە تاوانكارییە ئیدانە و شەرمەزار دەكەین كە تێیدا شەمشەمە كوێرەكانی تاریكی دەستیان چووە كوشتنی خانەوادەی دەرمانساز شیلان دارا ڕەئوف لە ناوچەی مەنسووری بەغدا، كە بە دڕندانەترین شێوە دەستدرێژیان كردوونەتەسەرو جەستەی پاكیان شێواندوون، ئەم تاوانە كە هێندە گەورەو قێزەونە دڵی مرۆڤ دەهەژێنێت چووە سەر خەرمانی ئەوتاوانانەی دژ بە هاوڵاتیانی بێتاوان ئەنجامدەدرێن".
لێرەوە داوا لە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز مستەفا كازمی دەكەین پەلەبكەن لە ئاشكراكردنی بكەران و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە و رادەستكردنیان بەیاسا و دادگاییكردنیان بە مەبەستی وەرگرتنی سزای یاسایی خۆیان وە بەهیچ جۆڕێك كەمتەرخەم نەبن و بەوپەڕی لێپرسراوێتییەوە تاوانباران بگەیەننە سزای شیاوی خۆیان، هەروەك رێگە بەدووبارە كردنەوەی ئەو كردەوە قێزەونانە نەدرێت و دۆسییەی پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان بەهەند وەربگیرێت جا هەر كەسێك بن و لەهەر شوێنێك بن.
لەكۆتاییدا داوا لەخوای گەورە دەكەین بەڕەحمەتی خۆی خانەوادەی شەهید بە بەهەشتی خۆی ئاشنا بكات و سەبووری و ئارامی بە خانەوادەكەیان ببەخشێت .
فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان
لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
٢٠٢٠/٩/١٦