گشتی

نەتەوەیەكگرتووەكان : كۆرۆنا لە كۆنترۆڵ دەرچووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 نەتەوەیەكگرتووەكان : كۆرۆنا لە كۆنترۆڵ دەرچووە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان لە كۆنترۆڵ دەرچووە، باس لەوەشدەكات كە كۆرۆنا لەئێستادا مەترسی ژمارە یەكە بۆ سەر دانیشتوانی گۆی زەوی.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "پەتای كۆڤید 19 قەیرانێكە كە لە هیچ قەیرانێكی دیكە ناچێت كە لە ژیاندا بینیبێتمان، وتیشی مرۆڤایەتی لەوە نزیك دەبێتەوە كە ملیۆنێك كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانلەدەست بدەن".

سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان كۆرۆنای بە مەترسی ژمارە یەك لە جیهان ناوبرد و وتی"زۆرێك دەڵێن چارەسەرەكەیان دۆزیوەتەوە بەڵام دواتر ڤایرۆسەكە هەر بەردەوامە لە تەشەنەسەندن".

گۆتێرێس دەڵێت "پێویستە بەشێوەیەك سەیری كۆرۆنا بكەین كە سودی بۆ جیهان هەیە، چونكە ڤایرۆسەكە سنوور ناناسێت، پێویستمان بە ڤاكسینێكی گونجاو هەیە كە نرخەكەی هەرزان بێت و بۆ هەمووان بەردەست بێت".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان