جیهانی

وڵاتێكی ئەوروپی لەمەودوا هاوشێوەی مرۆڤ مافی ئاژەڵیش دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وڵاتێكی ئەوروپی لەمەودوا هاوشێوەی مرۆڤ مافی ئاژەڵیش دەدات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

دادگای باڵای سویسرا گڵۆپی سەوزی بۆ هاوڵاتیان هەڵكرد تا بڕیار بدەن سەبارەت بە گۆڕانكاری لە دەستوری وڵاتدا، تا مافە بنەڕەتیەكانی زیندەوەران وەكو مرۆڤ پارێزراو بن بەتایبەتیش مەیمون.

چاوەڕوانیش دەكرێت لە سویسرا راپرسییەكی مێژوویی سەبارەت بە مافە بنەڕەتیەكانی مەیمون ئەنجام بدرێت، ئەویش دوای كۆكردنەوەی 100 هەزار واژۆ لە هەرێمی بازل تا گۆڕانكاری لە دەستوردا بكرێت و مافەكانی ئاژەڵ پارێزراو بن هاوشێوەی مرۆڤەكان.

گروپی Sentience Politics كە داكۆكی لە مافی ئاژەڵان دەكات ئەو پێشنیازەی لە ساڵی 2016 كردووە، لەوبارەیەوە دەڵێن "زۆر دڵخۆشن بە بڕیارە مێژووییەكە".

دەشڵێن "زیندەوەرە بنەڕەتیەكانی ژیانی مرۆڤ بەرژەوەندی هاوبەشیان لەگەڵ مرۆڤ هەیە بۆیە پێویستە ژیان و جەستە و مێشكیان وەك ئێمە پارێزراو بێت و یاسایان بۆ دەربچێت".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان