جیهانی

گورگ؛ منداڵێكی هەشت ساڵان دەڕفێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


گورگ؛ منداڵێكی هەشت ساڵان دەڕفێنێت
مەودا میدیا-

لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتیی لە سوریا ئەوە بڵاوكراوەتەوە كەوا گورگێك منداڵێكی هەشت ساڵان دەڕفێنێت و دوای شەڕكردنی توند لەگەڵی لەلایەن دوو گەنجەوە منداڵەكە ئازاد دەكرێت.

لە یەكێك لە گوندەكانی پارێزگای رەققە، گورگێگ منداڵێكی تەمەن هەشت ساڵان دەڕفێنێت، دوا بەدوای ئەوەش دوو گەنجی گوندەكە دوای دەكەون و شەڕێكی توند لەگەڵ گورگەكە دەكەن و سەرەڕای ئەوەی گورگە زۆرێك لە جەستەیان بریندار دەكات، بەڵام توانیویانە منداڵەكە بە برینداری ئازاد بكەن.

ئەو دوو گەنجەی منداڵەكەیان ئازادكردووە یەكێكیان ناوی خەزام حەمادی "تەمەن 33 ساڵ" و ئەوی دیكەشیان ناوی "ئەنەس یاسین "تەمەن 21 ساڵ"ە و بەشێوەیەكی ئازایانە منداڵەكەیان لەدەست گورگەكە ئازادكردووە.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان