جیهانی
ترەمپ: لەگەڵ كوردانی سوریا بەدوای نەوتی زیاتردا دەگەڕێین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بە هاوبەشی لەگەڵ كوردەكانی سوریا بەدوای نەوتی زیاتردا دەگەڕێن.
ترەمپ لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"توانیمان نەوتی سوریا بپارێزین هێزمان هەیە بۆ پاسەوانیكردنی نەوتەكە، بەڵام وەكو تر ئێمە لە دەرەوەی سوریاین".
سەرۆكی ئەمەریكا وتیشی "دەكرێت لەگەڵ كوردەكان لەبارەی نەوتەوە گفتوگۆی زیاتر بكەین سەیر دەكەین كە ئەمە لە كۆتاییدا دەگاتە چی دواتر سوریا جێدەهێڵین".
ترەمپ لە قسەكانیدا هیچ روونكردنەوەیەكی زیاتری نەدا سەبارەت بە ناوەڕۆكی گفتوگۆكان لەگەڵ كوردانی رۆژئاوای كوردستان لەوبارەیەوە، یاخود ئەو لایەنانەی لە گفتوگۆكاندا بەشدار دەبن لەگەڵ كاتی دەستپێكردنی گفتوگۆكان.