حەشدی شەعبی وەڵامی وەزارەتی ناوخۆ دەداتەوە

مەودا میدیا-

دەستەی حەشدی شەعبی وەڵامی لێدوانەکانی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراقی دایەوە و رەتیکردەوە ئەو بارەگایانەی داخراون پەیوەندیی بە دەستەکەیانەوە هەبێت.

دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند “رێکارەکانی داخستن و چاودێریکردنی ئەو شوێنانە لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەزگا ئەمنییەکاندا بووە و هیچ پەیوەندییەکی بە دەستکەیانەوە نییە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رێکاری یاسایی و کارگێڕیی بەرانبەر هەر کەسێک دەگرنەبەر کە هەوڵبدات پێگەی حەشدی شەعبی وەک دەرفەت بقۆزێتەوە و ناوی ئەو هێزە بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکاربهێنێت”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “وەزارەتەکەیان 71 بارەگای وەهمی سەربە حەشدی شەعبی داخستووە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان