مەودا میدیا-
سەرۆکی لیژنەی بایۆمەتریی میراتگر و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالکراوان و بەرکەوت٢وانی چەکی کیمیایی ئاگادار دەکاتەوە.
ئاراز فەتحوڵڵا عارف، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر رایگەیاند “ئەو وارس و میراتگرانەی شەهیدان کە بەهۆی نەبوونی کارتی نیشتمانی، فۆرمی (هەژماری من)یان پڕنەکردووەتەوە ئێستا دەتوانن بە ناسنامەی باری شارستانی و رەگەزنامەی عیراقی فۆڕمی (هەژماری من) پڕ بکەنەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تیمی (هەژماری من)، مەرجی کارتی نیشتمانی بۆ ئەو مووچەخۆرانە هەڵگرتووە، ئەوەش هاوکار دەبێ بۆ دروستکردنی کارتی بانکی و وەرگرتنی مووچەکانیان، بەهۆی ئەم رێکارەوە دەبنە خاوەن کارتی بانکی و دەتوانن مووچەکانیان لە ئامێرەکانی (ATM) وەربگرن”.
ب ح