مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له په‌یامێكدا له باره‌ى گه‌رووى هورمز وتى، گه‌رووه‌كه له مین و ته‌قه‌مه‌نیی پاككراوه‌ته‌وه.
دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگەیاند “هێزی دەریایی ئەمه‌ریکا ئاگاداریان کردمه‌وه سەرجەم مینەکانی ناو ئاوە نێودەوڵەتییەکانی گەرووی هورمز لەکارخراون یان تەقێنراونەتەوە”
باسى له‌وه‌شكردووه “هۆشدارییەکی توندی بە ئێران ده‌ده‌ین لەبارەی دانانی هەر مینێکی نوێوە لە ناوچەکەدا و خۆیان به‌رپرسیارن به‌رانبه‌ر هه‌ر دۆخێك كه له ناوچه‌كه رووبدات”.
ئاماژەی بەوەشکرد “ئێران بە فەرمیی ئاگادار کراوەتەوە کە هەر کەشتیی یان بەلەمێک هەوڵی چاندنی مینی نوێ بدات، دەستبەجێ و بەشێوەیەکی سیستماتیک لەناو دەبرێت”.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ئێران له باره‌ى گه‌رووى هورمزه‌وه رایگه‌یاند “گه‌رووه‌كه به ته‌واویی داخراوه و هاتوچۆى كه‌شتیوانیی سفره”.
ع