مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی سەبارەت دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن و دەوامی قوتابخانە و خوێندنگاکان هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لەناوشار رێکدەخاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند “لەپێناو کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و رێکخستنی هاتوچۆ، رێکارێکی نوێ دەگرنەبەر، پێویستە بارهەڵگرەکان لە کاتژمێر (7:00 تاوەکو 9:00)ى بەیانی رێگەپێدراونییە بچنەناو شارەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “شۆفێرانی بارهەڵگرەکان دەتوانن وەک جێگرەوەیەک بۆ کاتی قەدەغەکراو، شەقامی (100 مەتری) بۆ هاتوچۆکردن لە سلێمانی بەکاربهێنن”.
ب ح