مەودا میدیا-
فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران داوا لە لایەنەکانی ناو بەرەی ئیسلامیی مقاوەمە کرد هەماهەنگیی نێوانیان بەهێز بکەن و جوڵەکانیان لە ناوچەکە دەستپێبکەنەوە.
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند ” ئەو بارودۆخە سەختەی رووبەڕووی لایەنەکانی مقاوەمە بووەتەوە، نەبووەتە هۆی راگرتنی چالاکییەکانیان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا ئەنجامی هەڵوێستی گەلی عیراق و جوڵەی لایەنەکانی بەرەی مقاوەمە بوو، پێویستە گۆڕەپانەکان لە ئەفغانستانەوە بۆ یەمەن، لە ئێرانەوە بۆ غەزە و لوبنان بەهێزبکرێنەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئەمەریکا پێشبینیی ئەوەی دەکرد لە ماوەی چوار رۆژ یان دوو هەفتەدا بە زۆرترین خەمڵاندن ئێران خۆی رادەست بکات، بەڵام تووشی بارودۆخێک بووە کە جیاواز بوو لە خەمڵاندنەکانیان”.
ب ح