مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمەریکا سەبارەت بە ململانێیەکان لەگەڵ ئێران لە پێگەی تایبەتی خۆی لە ترووس سۆشیاڵ پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد چیتر پێویستیان بە رێککەوتن نییە لەگەڵ ئێران.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “ئیتر واشنتۆن پێویستی بە رێککەوتن نییە لەگەڵ ئێران، چونکە ئیستا هەم گەرووی هورمز و هەم پارە بلۆککراوەکانی ئێرانیان لەبەردەستدایە، کە سەدان ملیار دۆلار دەبێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “جەی دی ڤانسی راسپاردووە، سەرنجی بە تەواو بخاتە سەر ئەو هەڵمەتانەی دیموکراتەکان لە دژی ئیدارەکەی لە سەرتاسەری ئەمەریکا بەڕێوەدەبەن”.
ئەوەشی خستەڕوو “مانگانە ملیاران دۆلار لە ویلایەتەکانی مینیسۆتا، کالیفۆرنیا و ئیلینۆ دەدزرێت کە لەژێر کۆنتڕۆڵی دیموکراتەکاندان، بۆیە بنەبڕکردنی گەندەڵی لەو ویلایەتانەدا یارمەتیدەر بێت لە هاوسەنگکردنی بودجەی فیدراڵیدا”.
ب ح