مه‌ودا میدیا-
ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عبراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی “ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه، سەبارەت بە چەند پرسێک سەردانی تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراقم کرد و پێی راگەیاندم، مووچەی مانگی یەک لە وردبینیدایە و لەم دوو رۆژەدا تەواودەبێت”.
وتیشی “سەبارەت بە دواکەوتنی مووچە، تەیف سامی ئاماژەی بەوەکردووە، پێش دابەشکردنی مووچە پێویستە سێ شتم بەدەستبگات کە بریتین لە، ژمارەی کۆتایی، داهاتی ناوخۆ و نووسراوی وەزارەتی نەوت سەبارەت بە رادەستکردنی نەوت، بۆیە لە ئەگەری دواکەوتنی ئەو سێ بابەتە، مووچە دوادەخرێت”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو “بەهۆی نەبوونی یاسای بودجەوە، پلەبەرزکردنەوە وەستاوە، هەروەها تاوەکو هەرێمی کوردستان پابەندییەکان جێبەجێبکات، دابەشکردنی مووچە بەردەوامدەبێت”.
فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى مووچه‌ى مانگى 11 و 12 ساڵى رابردوویان وه‌رنه‌گرتوه، تا ئێستا مووچه‌ى مانگى یه‌كى ئه‌مساڵیشیان وه‌رنه‌گرتوه.
ع