عەباس عیراقچی باس لە رێککەوتنی ئێران و ئەمه‌ریکا دەکات

مه‌ودا میدیا-

عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران به‌ كەناڵی ئه‌لجه‌زیرەى وتووه‌ “مەرجەکانی ئێران گەرەنتییەکە بۆ ئەوەی هێرشەکان دووبارە نەبنەوەو قەرەبووی زیانەکان بکەنەوە، ناکرێت هەڕەشە لە گەلی ئێران بکرێت و دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکاش دەبێت بە ڕێزەوە قسەمان لەگەڵ بکات”.

وتیشى “گەرووی هورمز بەتەواوی کراوەیە تەنیا بەڕووی ئەوانەدا داخراوە کە شەڕ لە دژی ئێمە دەکەن، هەموو رێوشوێنێکی پێویستمان گرتووەتەبەر بۆ دڵنیابوون لە تێپەڕبوونی سەلامەتیی کەشتیی وڵاتانی دۆستی ئێران بەناو گەرووی هورمزدا”.

باسى له‌وه‌شكرد “گەرووی هورمز دەكرێت رێڕەوێک بێت بۆ ئاشتیی و رێکارەکانی بەڕێوەبردنی پەیوەستە بە دەوڵەتانی کەنار دەریاکان، ئامادەین بۆ هەر رووبەڕوبوونەوەیەکی زەمینی، هیوادارم دوژمنەکانمان حیساباتی هەڵە نەکەن ئێمە شەڕمان نەویست، دەستمان پێ نەکرد و تەنها بەرگریی لە خۆمان دەکەین”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “هێرش ناکەین سەر دۆستەکانمان لە کەنداو، ئێمە تەنها بنکە و بەرژەوەندییەكانی ئەمه‌ریکا دەکەینە ئامانج، لە ئایندەدا ئاستەنگی دروست دەبێت لە دروستکردنی متمانە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بەڵام دڵنیام دووبارە دروستی دەکەینەوە”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان