ئیسرائیل: زۆرینەی سەرکردە کاریگەرەکانی ئێرانمان کوشتووە

مەودا میدیا- کوردستان دەلۆیی

شەڕی ئەمەریکا و ئیسرائیل و ئێران پێی نایە ٣٣ یەمین رۆژییەوە و سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیلیش ناوی زۆرینەی ئەو بەرپرسە باڵایانە ئاشکرا دەکات کەوا لەلایەنی سوپاکەیانەوە کوژراون.

ئیال زامیر، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند “توانیومانە توانا مووشەکییەکانی ئێران کەم بکەینەوە و زۆرینەی سەرکردە گەورەکانی ئێرانیش بکوژین”.

سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل دەڵێت “زیاتر لە ٢٠٠٠ سەرباز و فەرماندەی سوپای پاسدارانیان کوشتووە”.

بەپێی قسەی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ئەمە ناوی بەشێک لەو فەرماندە باڵایانەیە کە تائێستا کوشتوویانن:

یەک: عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رۆژی ٢٨ی ٢ی کە دەکاتە یەکەمین رۆژی دەستپێکردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران کوژرا، خامنەیی لە ساڵی ١٩٨٩بووە رێبەری باڵا و بۆ ماوەی زیاتر لە ٣٠ لەو پۆستەدا مایەوە.

دوو: عەلی شەمخانی، گەورە راوێژکاری عەلی خامنەیی، هەروەها یەکێک لە کاریگەرترین ئەو کەسایەتییانە بوو کە لە داڕشتنی سیاسیەتی ئەمنی و ستراتیژی ئەتۆمیی ئێراندا بەشدار بووو.

سێیەم: محەمەد باکبوور، فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران.

چوارەم: عەزیز ناسرزادە، وەزیری بەرگریی ئێران و خاوەن کەسایەتیی سەربازیی کاریگەر.

پێنجەم: عەبدولڕەحیم موسەوی، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران و فەرماندەی کاریگەر لە بوارە سەربازییە جیاوازەکاندا.

شەشەم: عەلی لاریجانی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و کەسایەتیی بڕیاربەدەست لە رۆژی ١٧ مارسدا لە تەمەنی ٦٧ ساڵی لەگەڵ کوڕەکەی و یەکێک لە جێگرەکانیدا کوژرا.

حەوتەم: ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتلاعاتی ئێران لە رۆژی ١٨ی مارس کوژرا، ئەو یەکێک لە تووندترین کسایەتییە ئایینی و سیاسییەکان بوو و لە نووسینگەی عەلی خامنەییش بۆ ماوەیەکی زۆر کاریکردووە.

هەشتەم: غولام رەزا سلێمانی، فەرماندەی هێزی بەسیجی نیمچە سەربازیی ئێران لە رۆژی ١٧ی مارس کوژرا.

نۆیەم: بێهنام رەزائی، سەرۆکی هەواڵگریی هێزیی دەریای سەر بە سوپای پاسداران.

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان