مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی هەولێر ئەو جووتیارانە ئاگادار دەکاتەوە کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە.، سەردانی سیلۆکە بکەن
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی هەولێر رایگەیاند “ئەمڕۆ پڕۆسەی دابەشکردنی چەکی پارەی گەنم لە ( 1330) تاوەکو زنجیرەی (1368) دەستپێدەکەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “جووتیاران دەتوانن شایستە داراییەکانیان لە بانکی بازرگانی عیراق (TBI) وەربگرن، پێویستە ئەو کەسەی چەکەکەی بەناوەوەیە خۆی ئامادە بێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “لە حاڵەتی ئامادەنەبوونی خاوەن چەک، دەبێت بریکارەکەی (وەکالە) بریکارنامەیەکی فەرمی و پەسەندکراوی ساڵی 2026دا پێبێت، ئەگەر خاوەن چەک کۆچی دوایی کردبێت، پێویستە واریسەکان (دابەشنامەی شەرعی یان یاسایی) لەگەڵ بریکارنامەی گشت واریسەکان”.
ب ح