دڵنیایی له‌ باره‌ى مووچه‌ و نرخى دۆلار درا

مه‌ودا میدیا-

پارێزگاری بانکی ناوەندیى عیراق رایگه‌یاند، نامانه‌وێت ده‌ستكاریی نرخى دۆلار و دینار بكه‌ین، ده‌شڵێت، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ر دابینكراوه‌ و كێشه‌ى نییه‌.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عیراق رایگه‌یاند “هیچ پلانێک نییە بۆ گۆڕینی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عیراقى و وه‌ك خۆى ده‌مێنێته‌وه‌”.

باسى له‌وه‌شكرد ” دڵنیایی ده‌ده‌ین لەبارەی مووچەو بەتەواوی مسۆگەركراوە و دابینكراوه‌ و ترسى نییه‌، هیچ نیازێکیان نییە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دەستكاری بكەن”.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ ساڵى 2022، له‌گه‌ڵ هاتنى محه‌مه‌د شیاع سودانى، وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق، نرخى دۆلار له‌ 145 هه‌زار دیناره‌وه‌ بۆ 132 هه‌زار دینار كه‌مكرایه‌وه‌، به‌ڵام به‌رده‌وام نرخه‌كه‌ى له‌ سه‌رو 140 هه‌زارو ئێستاش له‌ سه‌روى 150 هه‌زار دیناره‌وه‌یه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هۆى شه‌ڕى ئێران و ئه‌مه‌ریكاو داخستنى گه‌رووى هورمز، هه‌نارده‌ى نه‌وتى عیراق كه‌مبووه‌ته‌وه‌ و داهاتى مانگى نیسانى نه‌وت ته‌نها یه‌ك ملیار و 87 ملیۆن دۆلار بووه‌، له‌كاتێكدا مانگه‌كانى رابردووتر پێش شه‌ڕ، داهاتى نه‌وتى عیراق سه‌رو 6 ملیار دۆلار بووه‌.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان