ئیسماعیل بەقایی: دانووستان لەسەر مووشەکەکانمان ناکەین

مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد توانا بەرگرییەکانی وڵاتەکەی لە هیچ قۆناغێکدا دانووستانیان لەسەر ناکرێت لەو 60 رۆژەدا تەنها باسی بابەتی ئەتۆمی و لادانی گەمارۆکان دەکرێت.

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند “بەپێی لێکتێگەیشتنە نوێیەکەی نێوان تاران و واشنتۆن، ماددە ئەتۆمییەکان لە ئێران نابرێنە دەرەوە و تەنها چڕییەکەیان کەمدەکرێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” بەرپرسیارێتی پاراستنی گەرووی هورمز لە ئەستۆی ئێران و عومانە و پابەندییەکانی ئەمەریکا بۆ لادانی گۆشەگیریی دەریایی دەستیپێکردووە و کەشتییەکانی ئێران بەبێ گرفت هاتوچۆ دەکەن، دەبێت لە ماوەی 30 رۆژدا قەبارەی هاتووچۆی دەریایی لە گەرووەکە بگەڕێتەوە بۆ ئاستی پێش دەستپێکردنی جەنگ”.

ئەوەشی خستەڕوو ” یەکێکی تر لە مەرجەکان ئەوەیە کە دەبێت لەمڕۆوە ئێران بێ گرفت دەست بە فرۆشتنی نەوت بکات و سوود لە خزمەتگوزارییەکانی دڵنیایی گواستنەوە وەربگرێت، هەروەها ئەمەریکا کۆسپەکانی بەردەم ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی ئێران هەڵبگرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان