مه‌ودا میدیا-
له پاشنیوه‌ڕۆى دوێنێ پێنجشه‌ممه، كاره‌باى رووناكى له هه‌رێمى كوردستان كه‌مبووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه گرفت بۆ مووچه‌خۆران دروستبووه و ناتوانن له ئامێره‌كان مووچه رابكێشن.
زانا عوسمان، فه‌رمانبه‌ر به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “شه‌وى رابردوو له سلێمانى به‌هۆى ئه‌وه‌ى كاره‌با نه‌بوو، ئامێره‌كانى راكێشانى پاره، كاره‌بایان نه‌بوو، به‌هۆیه‌وه گرفت بۆ زۆرێك له فه‌رمانبه‌ران دروستبوو”.
وتیشى “ئامێره‌كانى راكێشانى پاره كێشه‌ى بڕانى كاره‌بایان له‌سه‌ر چاره‌سه‌رنه‌كراوه و به سه‌دان فه‌رمانبه‌ر له به‌رده‌م هه‌ر ئه‌ى تى ئێمێك چاوه‌ڕێى هاتنه‌وه‌ى كاره‌بابوو”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “خكومه‌تى هه‌رێم نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌رى كێشه‌ى بڕانى كاره‌باى ئه‌ى تى ئێمه‌كان چاره‌سه‌ربكات، له دواى 50 رۆژ، هێشتا فه‌رمانبه‌ر ناتوانێت مووچه‌كه‌ى وه‌ربگرێت”.
ع