مەودا میدیا-
سەرۆكی حزبی تەقدوم سەبارەت بە بڕیارەکەی سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ بەرنگاربوونەوە و رێگریکردن لە بە قاچاخبردنی نەوت ئاشکرایکرد پاراستنی سامانی وڵات هەنگاوێکی گەورەیە و پێویستی بە پشتیوانی هەمووان هەیە.
محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی حزبی تەقدوم رایگەیاند “پێشوازیی لە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی دەکەن بۆ تێپەڕاندن و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەنگاوەکانی حکومەت بۆ پاراستنی سامانی وڵات و بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاخبردنی نەوت، هەنگاوێکی گەورەیە و پێویستی بە پشتیوانیی هەمووان هەیە، تایبەت بە دانانی سنوورێک بۆ ئەم پەتای قاچاخچێتییە، کە مەترسیدارە و زیان بە سەرچاوەکانی وڵات دەگەیەنێت و ئابوورییەکەی لاواز دەکات”.
ب ح