جیهانی

تەندروستی جیهانی: مردن بە كۆرۆنا بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو بەرزبووەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 تەندروستی جیهانی: مردن بە كۆرۆنا بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو بەرزبووەتەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت، ژمارەی مردووانی هەفتانە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە هەفتەیەكدا گەیشتووەتە 50 هەزار كەس كە ئەمەش چاوەڕوان نەكراوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە تا ئێستا نزیك دەبێتەوە لە ملیۆنێك كەس.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند "پێش ئەوەی بەمشێوەیە ژمارەی مردووان بە كۆرۆنا لە جیهان بەرزببێتەوە، تاڕادەیەكی زۆر سەقامگیر ببوو، بەڵام بەشێوەیەكی كتوپڕ لەماوەی هەفتەیەكدا ژمارەی مردووان بە كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان زیادیكرد".

ڤایرۆسی كۆڤید 19 لەوكاتەوەی لە مانگی شوباتی رابردووەوە لە جیهان سەریهەڵداوە تائێستا 30 ملیۆن و 200 هەزار كەسی تووش كردووە، زیاتر لە 947 هەزار كەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان