کوردستانی

لە رووداوێکی دڵتەزێندا گەنجێک گیانی لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی دڵتەزێندا گەنجێک گیانی لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای سۆران بەهۆی ئەوەی گەنجێک دەکەوێتە بیری ئاوەوە گیانلەدەستدەدات و چەند کەسێکی دیکەش کە هەوڵی رزگارکردنیان داوە برینداربوون و برینی یەکێکیان سەختە.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئێوارەی ئەمڕۆ لە چیای حەسەن بەگ لە قەزای سۆران گەنجێک لە باخی خۆیاندا لەکاتی لێدانی بیردا دەکەوێتە ناو بیری ئاوەکەوە و گیانلەدەستدەدات، هەروەها چەند کەسێکی دیکەش کە هەوڵی رزگارکردنیان داوە برینداربوون.

جێگای ئاماژەیە، ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە ناوی "سەلیم حاجی بەهادین"ە و خێزاندارە و دانیشتووی گەڕەکی برایەتییە لە قەزای سۆرانە.


س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن