عیراقی
عیراق.. ئەمڕۆ دەرگای مزگەوتەكان بەرووی نوێژخوێناندا دەكرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بڕیارە ئەمڕۆ دەرگای مزگەوتەكان لە پارێزگاكانی عیراق بە رووی نوێژخوێناندا بكرێتەوە، دوای شەش مانگ لەداخستنی مزگەوتەكان بۆ رێگریكردن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە "ئەمڕۆ یەكشەممە، بریارە دەرگای هەموو مزگەوتەكان لە پارێزگاكانی عیراق، لە بەسرەوە تاكو موسڵ، بە شێوەیەكی فەرمی بە رووی نوێژخویناندا بكرێتەوە".
جێی ئاماژەیە، لە مانگی رابردوودا، عیراق بڕیاریدا لە 20ی ئەیلولدا مزگەوتەكان لە هەموو پارێزگاكانی وڵاتەكەدا بكرێنەوە، كە لە مانگی ئازارەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە داخرابوون.