ئەدەب و هونەر

بیست و سێیەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ بەڕێوەدەچێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 بیست و سێیەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ بەڕێوەدەچێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بیست و سێیەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ لەسەر ئارامگەی هونەرمەند ئاسۆ عومەر سوارە لە سلێمانی دەستیپێكرد، فێستیڤاڵەكەش ئەمساڵ بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت و لە 20 و 21 ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

دكتۆرە ئیبتیسام ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەكە بە مەودا میدیای وت "لەژێر دروشمی (ئاسۆ دەدرەوشێتەوە)لە 20-22/9/2020 بەشێوەی (ئۆنلاین) بیستوسێیەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ بەڕێوەدەچێت".

وتیشی " لە فێستیڤاڵەكەدا جگە لە بەشداربوانی پێشبڕكێی بوارەكانی (لێكۆڵینەوە، چیرۆك، شیعر) و ئەندامانی لیژنەكانی هەڵسەنگاندن، هیچ میوانێك بانگهێشت ناكرێت، چونكە هەموو چالاكییەكانی ئەمساڵ بەهۆی ئەو كەشەی ڤایرۆسی كۆرۆنا خوڵقاندویەتی، بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچن".

بەرنامەی فێستیڤاڵەكە
وەك سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەكە دەڵێت "پاش ئەوەی هەموو ئەو بابەتانەی نێردرابوون بۆ فێستیڤاڵی گەلاوێژ، كە بریتیبوون لە (24لێكۆڵینەوە و 61 چیرۆك و 112 شیعر) بەبێ ناوی نووسەرەكانیان رادەستی هەرسێ لیژنەی هەڵسەنگاندنی (لێكۆڵینەوە، چیرۆك، شیعر) كران".
دكتۆرە ئیبتیسام ئاماژەی بەوەشدا " لە ماوەیەكی دیاریكراودا لیژنەكانی هەڵسەنگاندن، ناونیشانی ئەو بابەتانەیان دەستنیشان كرد كە پەسەندكراوی ئەوانن بۆ ئەوەی بەشداری لە فێستیڤاڵدا بكەن، دوای گەڕانەوەی بابەتەكان و بەپێی ئەو هێمایانەی بۆیان دانرابوو، ناوی نووسەرەكانمان لەگەڵ ناونیشانی بابەتەكانیان دیاری كرد".

 ئەوەی لە خوارەوە دانراوە، بەرهەمە پەسەندكراوەكانی بیستوسێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژە.

 لێكۆڵینەوە:

١- چەشنناسی پەیوەندی ئەشق و سیاسەت لە وێژەی كوردیدا- د. خالید تەوەكولی- فەرهاد ئەمینپوور

٢- تەنگژەی رۆشنگەری.. لە بەربەستی مۆڕاڵەوە بۆ فۆبیای ئەقڵ- كارزان كاوسێن

٣- پرۆسێسا نویكرنا ناڤەرۆكا هەلبەستا كوردی ل رۆژئاڤایێ كوردستانێ- ژێهات قادر حەسەن عیدۆ

٤- كاریگەریی ئایدیۆلۆجی لەسەر بەسووژەبوونی تاكی كرد لە پەیوەندی لەگەڵ زمانی دایكیدا- مەزهەر ئیبراهیمی

٥- قورئان لەنێوان زمان و حەقیقەتدا.. خوێندنەوەیەك بۆ هزری موعتەزیلە- غەریب زاهیر غەریب

٦- (غونچەی بەهارستان)ی حوزنی و سەرهەڵدانی گوتاری مێژوونووسانەی كوردی- ئیسماعیل مەحمودی

٧- گۆڕانكارییە هونەرییەكانی ڕۆمانی نوێی مێژوویی لە ڕۆمانی (میرنامە)ی جان دۆستدا- ڕەوەند ڕەقیب ئەحمەد

٨- پەیوەندی نێوان فام و زمان لە ڕوانگەی هێرمنۆتیكی فەلسەفییەوە- عەبدوڵڵا ئەمینی


چیرۆك:

١- باخچەی پۆستاڵەكان- كارزان عەلی

٢- ژنەك د ژوورا جوانكاریێ ڤە- ڕزگار سوبحی

٣- بەداخەوە دۆراس ئەم چیرۆكە ناخوێنێتەوە- ئەحمەد ئەیاد محەمەد

٤- پەنجە- سندی ڕێشاخ

٥- دڵی ناو شووشە- هێمن عوسمان

٦- تالیا- تێكۆشەر خالید

٧- دوو خولەك و پەنجاوسێ چركە بەكاتژمێرەكەی دەستم- گۆران سەمەد


شیعر:

١- سەرزەمینی ئەشكەنجە و یادێك لەغەریبەكان- ئیسماعیل سابیر

٢- لە چرۆیەكەوە تا هەڵوەرین- كاروان حاجی

٣- وەرزی هەنجیر- پەخشان عەبدولڕەحمان

٤- دەریا لەچاوی ئەو دەچوو- شوان سەعید

٥- هۆكاری مردن: بێ تۆیی- محەمەد موەفەقی

٦- تاڤییەكا نۆستالژیایێ ل هنداڤ ئاخەكا تێر تەڕم- دیار عەبدولعەزیز

٧- ئاغایزم- پەیام حازم

٨- زێگاری غروبی من- داناز عەبدولڕەحمان

٩- شەرم لەكەس ناكات جەنگ- حسێن لەتیف

١٠- خوێندنەوەی زامێكی نوێ لەدەردێكی سێگۆشەیی- فەرشید ڕۆستەمی

١١- ئەوكاتەی مردن باڵدەگرێ- ئەكرەم هەواس
Qaiwan
Qaiwan