جیهانی

زانیاری نوێ لەبارەی كوشتنی قاسم سولەیمانییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری نوێ لەبارەی كوشتنی قاسم سولەیمانییەوە
مەودا میدیا-

تۆڕی هەواڵیی NBAی ئەمەریكی لە راپۆرتێكیدا ئاماژەی بەوەكردووە دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل "موساد" رۆڵی هەبووە لە سەركەوتنی پرۆسەی كوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی ئێرانی.

بەپێی راپۆرتەكە چەند رۆژێك پێش كوشتنی دەزگای هەواڵگریی ئەمەریكا "CIA" بەوردی چاودێری جموجوڵەكانی قاسم سولەیمانیان كردووە، هەروەك دوو لە سیخوڕە ئەمەریكییەكان لە فڕۆكەخانەی دیمەشقەوە كاتی فڕینی ئەو فڕۆكەیەیان بۆ ئەمەریكییەكان ناردووە كە قاسم سولەیمانی تێدا بووە، موسادی ئیسرائیلش زانیارییەكەی بۆ ئەمەریكییەكان پشت راستكردووەتەوە.

ئەو ماڵپەڕە ئەمەریكییە رۆڵی ئیسرائیلی لە كوشتنی قاسم سولەیمانیدا بە كاریگەر ناوبردووە و ئاماژەی بەوەش كردووە لە بنكەی سەرەكی فەرماندەیی هێزەكانی ئەمەریكاوە لە قەتەر فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكان هاتوونەتە ئاسمانی عیراق و قاسم سولەیمانیان كوشتووە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان