جیهانی
سەرچاوەیەك: عیراق بۆ ئەمەریكا لە بەرانبەر مانەوەی عەلی خامنەیی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی قسەی پەرلەمانتارێكی عیراق كە بۆچوونەكانی مشتومڕ بەدوای خۆیدا دەهێنن سەردانی میری قەتەر بۆ ئێران بە بڕیاری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بووە و زەمینەسازی بۆ دانووستانی نێوان ئەو دوو وڵاتە دەكرێت.
فایەق شێخ عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك لەبارەی سەردانەكەی ئەمڕۆی تەمیم بن حەمە ئاسانی، میری قەتەرەوە بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران نووسیویەتی "ئەو سەردانەی میری قەتەر بۆ ئێران بە فەرمانی ئەمەریكا بووە و بۆ ئەوەیە ئەو دوو وڵاتە دانووستان بكەن".
لەبارەی ناوەڕۆكی پەیامی ئەمەریكییەوە بۆ ئێران و رێككەوتن لەگەڵی، شێخ عەلی نووسیویەتی "دەبێت ئێران، عیراق رادەستی ئەمەریكا بكات و مەلەفی حەشدی شەعبییش بداتەوە دەست عیراق". ئەوەشی نووسیوە "لە بەرانبەردا ئەوەشدا "ئەمەریكا رێگە بە مانەوەی عەلی خامنەیی لە حوكمكردنی ئێران دەدات و گەمارۆی ئابووریش لەسەری ئێران هەڵدەگرێت".