ئابووری

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی مووچە و 320 ملیارەكەی بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی مووچە و 320 ملیارەكەی بەغدا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی چواری 2020ی فەرمانبەران بە لێبڕینەوە چاوەڕوانی 320 ملیارەكەی بەغدایە، پەرلەمانتارێی عیراقیش دەڵێت تا مووچەی خۆی دابەش نەكات بەغدا هیچ بڕە پارەیەك بۆ هەرێم نانێرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای وت" بۆ مووچەی ئەم مانگە %18 ی موچە دەبڕن، بۆیە پێویستیان بە 733 ملیار دینارە بۆ دابەشكردنی مووچە".

سەرچاوەكە وتیشی " 413 ملیار دینارمان ئامادەیە و چاوەڕوانی هاتنی 320 ملیارەكەی بەغدا دەكەین بۆ دەستكردن بە دابەشكردنی موچەی مانگی چوار".

41 رۆژە مووچە لە هەرێم دابەشنەكراوە ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرانی زۆری فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدا مووچەكە ئەم مانگەش بە لێبڕینەوە دابەش دەكرێت و مووچەی مانگی 4 ی 2020 ی فەرمانبەرانە.

هەرلەوبارەیەوە شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە مەودا میدیای وت"تائێستا بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی خۆی دابەش نەكردووە، دیاریش نییە كەی دابەشی دەكات".

وتیشی "بەغدا تا مووچەی فەرمانبەرانی خۆی دابەش نەكات 320 ملیارەكە بۆ هەرێم نانێرێت".



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان