عیراقی

لیژنەی دارایی: وەرگرتنی قەرز پەیوەندی بە دواكەوتنی مووچەوە نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنەی دارایی:  وەرگرتنی قەرز پەیوەندی بە دواكەوتنی مووچەوە نییە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رایدەگەیەنێت، یاسای وەرگرتنی قەرز هیچ پەیوەندییەكی بە دواكەوتنی مووچەوە نییە، باس لەوەشدەكات دابینكردنی پارەی پێویست بۆ مووچەخۆرانی دەوڵەت ئەركی دەسەڵاتی یاسادانان نییە.

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە راگەیەنراوێكیدا كەوێنەیەكی دەستی مەودا میدیا كەوتووە، رایگەیاندووە " تائێستا پرۆژە یاسای قەرزی ناوخۆیی بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنان لە بودجەی ساڵی 2020 نەگەیشتووەتە دەستی ئەنجومەنی نوێنەران و لیژنەی دارایی، دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت پەیوەندی بە یاساكەوە نییە".

هەر بەپێی راگەیەندراوەكەی لیژنەی دارایی عیراق " لیژنەی دارایی داوای لەحكومەت كردووە پەلە بكات لەناردنی پرۆژەی یاسای چاكسازیی ئابووری، دابینكردنی پارەی پێویست بۆ مووچەخۆرانی دەوڵەت ئەركی دەسەڵاتی یاسادانان نییە، بەڵكو ئەوە لە ئەركی دەسەڵاتی جێبەجێكردندایە".

لیژنەكە روونیشیكردەوە " لیژنەی دارایی هەموو هەوڵێك دەدات بۆ هاوكاریكردنی دەسەڵاتی جێبەجێكردن لە راپەڕاندنی ئیش وكارەكانی و دابینكردنی مووچە، داواش  لەوەزارەتی دارایی دەكات پەلە بكات لە دابەشكردنی مووچە".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان