عیماد ئەحمەد
مام جەلال؛ بۆنی هەموو عەترەکانی دنیا لە یەک عەتردا
له‌به‌ر ده‌رگای پایزێکی دیکه وه‌ستاوین، هه‌موومان چاو به فرمێسک بۆ کۆستی ماڵئاوایی سه‌رۆک و رابه‌رمان، به دیار شینی هه‌ڵوه‌رینی گه‌ڵا ره‌نگاوڕه‌نگه‌کانی دره‌خته‌کانی ئه‌م پایزه دانیشتووین، ئیتر کاتی ئه‌وه‌یه به‌و فرمێسکانه ره‌گی یه‌کێتیه‌که‌مان ئاو بده‌ین و له به‌هاری داهاتوودا بیکه‌ینه‌وه بە دره‌خته هه‌ره سه‌وز و سایه و سێبه‌ره هه‌ره گه‌وره‌که‌ی کوردایه‌تی.
پایز و سه‌ربورده‌کانی ده‌مانباته‌وه سه‌ر یاده‌وه‌ری شه‌هیده‌کانمان، زیندانیان و چیرۆکی بێ وێنه‌ی خۆڕاگرییان، چۆن به‌یه‌که‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی پێشمه‌رگه و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بوون به هارمۆنیایه‌کی تازه و به‌هاری راپه‌ڕینیان خوڵقاند، ده‌بێ ئه‌مڕۆش گرفت و قه‌یرانه‌کان ساردمان نەكه‌نه‌وه، به‌ڵکو وزه‌مان پێ بده‌ن بۆ گۆڕینی خۆمان و ده‌وروبه‌رمان، ئه‌مه‌ش به ئیلهام و گه‌ڕانه‌وه بۆ حیکمه‌تی سیاسی مام .
قه‌ده‌ری یه‌کێتی وابووه له‌پشت هه‌ر سهرکهوتنیک خوێنێک، له‌پشت هه‌ر خۆشیه‌ک، خه‌میكی قوڵ هه‌بووه، ھەر ئەوەشە وایکردووە باشتر له خه‌ڵکی تر نرخی ده‌ستکه‌وت و به‌رهه‌می خۆمان بزانین، به‌ڵام ئێستا پشتوپه‌نامان، مامی هه‌مووانمان له‌گه‌ڵ نییه، که جاران کێوێک بوو له پشت یه‌کێتی و یه‌کێتیه‌کان، بۆیه ئێستا پێویسته رۆحی مام و رێبازه‌که‌ی قیبله‌نمامان بێ ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌نا وه‌فادار بین بۆ رێبازه‌که‌ی، به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌که‌وینه هه‌ڵه‌ی گه‌وره و ستراتیژییه‌وه.
هەر لەم پایزەدا، چه‌ند رۆژێکی تر به‌سه‌ر یاده‌وه‌رییه‌کی دیکه‌ی پڕ له ئازاردا ده‌که‌وین، که دۆسته‌کانی دوێنێمان بێ ویژدانانه فرسه‌تیان لێ هێناین و ریفراندۆمیان كرد بە (كراسەكەی عوسمان) - که تێبینی زۆریشی لەسەر بوو- ئه‌وه‌ی به خوێن له داعشمان وه‌رگرته‌وه و پاراستمان، به‌هێز لێیان وه‌رگرتینه‌وه و ئابڵوقەی سیاسی و دارایی و ئابووری و ئیداری‌یان بەسەر هەرێمدا سەپاند و ئه‌وان به‌وه‌شاندنی خه‌نجه‌ری ژه‌هراویان، نه‌ک به‌شێکی زۆری خاکی کوردستانیان داگیرکرده‌وه و ژمارەیەكی زۆری پێشمەرگەی یەكێتییان شەهید كرد، بگره تۆویی دووبه‌ره‌کییه‌کی تازه‌شیان له‌ناومان چاند، که سێ ساڵه سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه‌کانی تر، ئه‌ویش بووەته به‌ڵایه‌کی دیکه بۆ کوردستان و خه‌ریکه جه‌سته‌ی کوردایه‌تی ئه‌نجن ئه‌نجن ده‌کات، به‌جۆرێک نه‌یاره‌کانمانی یه‌کخست و ئێمه‌شی په‌رت په‌رت و دابه‌شکرد.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاسته‌نگه ده‌ره‌کییه‌کان ئه‌وه‌ی واده‌کات ئه‌م پایزه‌ی سروشتی کوردستان، وه‌کو پایزێکی سیاسیش بکه‌وێته‌وه بریتیه لە: گەندەڵی و لاوازی دامەزراوەكانی دیموكراسی و نەگۆڕینی مەشروعیەتی شۆڕش بۆ مەشروعیەتی یاسا و دەوڵەتداری و بە قوربانیكردنی ئایندە بۆ دەستكەوتی رۆژانەی بچوک.
بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌مانه پێویسته دووباره ئه‌م پایزه بکه‌ین به که‌ره‌سته و وزه و توانا بۆ چارەسەركردنی هەموو كێشەكان و بە یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی و یەك دەنگی بۆ گەیشتن بە به‌هارێکی درێژخایه‌نی کوردایه‌تی، که به‌قه‌د فره‌یی ره‌نگه‌کانی فره‌یی سیاسی و بۆچوون و رای ئازادی تیادا بێت و هه‌موومان به‌یه‌که‌وه ببین به هارمۆنیا و سه‌مفۆنیای بوژانه‌وه‌ی کوردایه‌تی.
سێ ساڵه ئێمه بێ مام جه‌لالین، ئه‌و مام جه‌لاله‌ی تاقه دره‌ختێک بوو، به‌ڵام تامی هه‌موو باخچه‌کانی دنیای ده‌دا، چه‌پکه گوڵێک بوو له گوڵێکدا، بۆنی هه‌موو عه‌تره‌کان بوو له‌یه‌ک عه‌تردا، هه‌موو کوردستان بوو له رههبهرێکدا، تا زه‌مه‌ن زیاتر به‌سه‌ر ئۆغری ئەبەدی تێده‌په‌ڕێت، زیاتر لێمان نزیک ده‌بێته‌وه، ئەمڕۆ یەكێتی و هەموو لایەنەكانی كوردستان و عیراق پێویستییان بە حیكمەت و دووربینی مام جهلالە، دەبا ده‌ست به حیکمه‌ته‌کانیه‌وه بگرین و بڵێین بۆ ئه‌به‌د تۆ رێنیشانده‌ر و رابه‌رمانی، چونکە بە لێهاتوویی خۆت واتکرد ئەمڕۆ تۆ لە یەکێتی و لە هەموو جۆرە حزبایەتییەک گەورەتر بیت و بەمەش بوویت بە سێبەرێک بۆ هەمووان.