کوردستانی
تۆمەتبارانی سووتاندنی دار سنەوبەرەكانی شاخی گۆیژە دەستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
دوای مانگێک لە سوتانی سنەوبەرەكانی بناری گۆیژە، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دوو كەس بەتۆمەتی سووتاندنی دار سنەوبەرەكانی شاخی گۆیژە دەستگیركران.
عەمید ئاسۆ شێخ تەها، بەرێوەبەری پۆلیسی سلێمانی راگەیاند "دوو كەسمان بەتۆمەتی سووتاندنی سنەوبەرەكانی شاخی گۆیژە دەستگیركردووە و دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە دانیان بە بەتاوانەكانیاندا ناوە."
ئەوەشی خستەڕوو "دوای ئەوەی ئەو دوو تۆمەتبارە دانیان بە تاوانەکەیاندا نا، لەئێستادا لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو دوو تۆمەتبارە بەردەوامە.

سەرەتای مانگی رابردوو، ئاگر لە سنەوبەرەكانی بناری گۆیژە کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە شەش هەزار داری سنەوبەر سووتا، هاوکات رای جیاواز لەسەر سوتانی دارەکان هەبوو بەشێک پێیان وابوو کە سوتانی دارەکان بە پلان بووە و هەندێک کەس و لایەن بە مەبەست دارەکانیان سوتاندووە.
ک.ن
ک.ن