کوردستانی

تەقینەوەیەکی بەهێز لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە سلێمانی روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەقینەوەیەکی بەهێز لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە سلێمانی روویدا
مەودا میدیا- کاروان نوری

کەمێک پێش ئێستا تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە تاسڵوجەی سلێمانی روویدا، تا ئێستاش زەرەر و زیانەکانی نازانرێت.

ئەحمەد لەتیف، لێپرسراوی راگەیاندن و هۆشیاری یەکەکانی حەفتا بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە، تەقینەوەیەک لە کۆکایەکی چەک و تەقەمەنی لە یەکەکانی حەفتا و هەشتا روویداوە و لە ئێستاشدا تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن".

ناوبراو ئەوەی خستەڕوو "بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتایاکان تا ئێستا ئەوەی کە زانراوە رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنها زیانی بە کۆگا و ئەو کەلوپەلانە کەوتووە کە لە ناو کۆگاکەدا بووە".

سەبارەت بە هۆکاری سەرەکی رووداوەکە ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "تا ئیستا ئەو ئاگرەی کە لە ئەنجامی تەقینەوەکەوە کەوتۆتەوە کۆنترۆڵ نەکراوە، نازانرێت هۆکاری سەرەکی رووداوەکە چیبووە".

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب