کوردستانی
دژی خوێندنی ئۆنلاین بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی گردبوونەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
ئەمڕۆ بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دژی بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن بەشێوەی ئەلیکترۆنی گردبوونەوە، دەستپێکردنەوەی دەوامیان بە شێوەی ئاوێتە رەتکردەوە و ئاماژەیان بۆ ئەوە دەکرد، ئەمجۆرە خوێندنە لە بەرژەوەندی خوێنکاراندا نییە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 4-10-2020، وەک دەربڕینی ناڕەزایی بەرانبەر بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ دەسپێکردنەوەی خوێندن بەشێوەی ئەلیکترۆنی، بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لەبەردەم کەمپی نوێی زانکۆکەدا گردبوونەوە.
علی محەمەد یەکێک لە خوێندکارانی بەشدار لە گردبوونەوەکە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە ناڕازین لەو بڕیارەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن بەشێوەی ئەلیکترۆنی، چونکە کەرەستەی پێویست لە بەردەست خوێندکاراندا نییە، ئەوەشی خستەڕوو "دەستپێکردنەوەی خوێندن بەشێوەی ئاوێتە لەبەرژەوەندیی خوێندکاراندا نیە".
بە وتەی خوێندکاران، ئەوان رازی نین بە سیستمی ئاوێتە و زیان بە خوێندکار دەگەیەنێت لە ڕووی زانستی و داراییەوە چونکە لەم بارودۆخە خراپە داراییەی ئێستا هەرێمی پێدا تێپەڕدەبێت خوێندکار ناتوانێت پارەیەکی زۆر بە کرێی هاتوچۆ بدات.
ک.ن
ک.ن