جیهانی
ئەردۆغان: رازی بوون لەسەر داگیركردنی فەلەستین سوكایەتیكردنە بە سەڵاحەدینی ئەیوبی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند هەر كەس و لایەنێك بە داگیركردنی خاكی قودس و فەلەستین رازی بێت، ئەوا سوكایەتی بە سەڵاحەدینی ئەیوبی دەكات و بەپێی قسەی ئەردۆغان ئەوەش قبوڵكراو نییە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە نامەیەكیدا بۆ "كۆنگرەی سەڵاحەدینی ئەیوبی" نووسیویەتی "هەر كەس شەرعیەت بداتە داگیركاریی ئیسرائیل و رازی بێت لەسەر ئەو نەخشەڕێیەی كە قودس و خاكی فەلەستین دەخاتە سەر ئیسرائیل و دان بە مافی خەڵكی فەلەستیندا نانێت، ئەوا سوكایەتی بە سەڵاحەدینی ئەیوبی دەكات".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشكردووە "سەڵاحەدینی ئەیوبی عاشقی قودس بوو، بۆیە لە دڵی دۆست و دوژمنانیدا جێگایەكی گەورە و كاریگەریی هەیە"، ئەوەشی وتووە "سەڵاحەدینی ئەیوبی قودسی وەكو سپاردەیەك بۆ بەجێهێشتووین و پێویستە ئێمەش بیپارێزین".
خ.غ