کوردستانی

سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گەشتی عەمرەی هەرێم روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گەشتی عەمرەی هەرێم روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - کاروان نوری

دوای ئەوەی ئەمڕۆ، دەرگای مەككە بەڕووی عەمرەكاندا كرایەوە یەكەم كاروانی عەمرەكاران گەیشتە مەككە، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی هەرێم بۆ عەمرەکاران روونکردنەوە دەدات.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گەشتی عەمرەکارانی هەرێم بە مەودا میدیای راگەیاند " ئەمڕۆ دەرگای مەككە بەڕووی عەمرەكانی وڵاتی سعودیەدا كرایەوە، یەكەم كاروانی عەمرەكاران گەیشتە مەككە، بڕیاریشە بەرواری 1-11-2020، بڕیار لەسەر دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عەمرەی وڵاتانی دیکە بۆ وڵاتی سعودیە بدرێت".

 ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "لە ئێستادا چاوەڕوانی بڕیاری وڵاتی سعودیە دەکەین، وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی ئامادەکاریەکانمان کردووە و لەگەڵ راگەیاندنی بڕیارەکە دەست بە گەشتەکانمان دەکەینەوە، وتیشی "خواست و داواکارییەکی زۆر هەیە لەسەر گەشتی عەمرە، بەڵام دەبێت بارودۆخی تەندروستی بۆ دەستپێکردنەوەی گشتەکانمان لەبەرچاو بگرین".

جەختیشیکردەوە "هیچ بڕیارێک نیە بۆ ئەوەی وڵاتی سعودیە، وڵاتێک یان شوێنێک دیاری بکات بۆ ئەوەی رێگەی پێنەدات گەشتی عەمرە بۆ ئەو وڵاتە ئەنجام بدات و هەرێمیش و بەتایبەت بارودۆخی تەندروستی عیراق ئەوەندە خراپ نیە کە رێگەی پێنەدرێت گەشتەکانی دەستپێبکاتەوە"

هاوکات ئەمڕۆ یەکشەممە، دوای حەوت مانگ لە راگرتنی گەشتی عەمرەکان، دەرگای مەككە بەڕووی عەمرەكاندا كرایەوە و یەكەم كاروانی عەمرەكاران گەیشتە مەككە.

ک.ن
 
 

 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب