کوردستانی
دوای سێ ساڵ بکوژی هاوڵاتییەک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند كه له‌لایه‌ن دادگای هه‌ولێره‌وه داواكراو بووە و سێ سال بەر لە ئێستا کەسێکی کوشتووە، تونراوە لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه ده‌ستگیربكرێت.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "پاش ئه‌وه‌ی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌شتی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاگاداركرده‌وه له‌بوونی تۆمه‌تبارێكی داواكراو كه سه‌ردانی شاری سلێمانی كردووه، هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و توانرا تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه ده‌ستگیربكرێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمه‌تبار (م، ن، ف) له‌دایكبوی 1988 به‌پێی ماده‌ی 405 له‌یاسای سزادانی عیراقی له‌لایه‌ن دادگای هه‌ولێره‌وه داواكراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2017دا كه‌سێكی كوشتووه".
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "له‌ئێستادا تۆمه‌تباری ناوبراو به بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه راگیراوه و دوای گرتنه‌به‌ری رێكاره یاساییه‌كان ره‌وانه‌ی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌شتی هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه".
س.س
س.س
بیروڕا